Telegram Group Search
✍️(#زنجیرە_باسی)
فەزڵوگەورەیی نۆیەمینی حاجیان (2)


*جا یەکێک لەو کاتە گەورە و پیرۆزە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی( ذي الحجة ) یە ، ئەوەی کە خودا فەزڵ وڕێزی داوە بەسەر باقی ڕۆژەکانی تردا ،و خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە و فەرموویەتی { وَالْفَجْرِ (١) وَلَيَالٍ عَشْرٍ (٢) } [سورە الفجر]قال ابن كثیر : (الـمراد بـها عشر ذی الـحجە).
واتە : مەبەست بەو دە (10) ڕۆژەی كە خوا سوێندی پێخـواردووە بریتییە لە دە ڕۆژی یەكـەمی مانگی حاجیان .

*وه عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت لە پێغەمبەرەوە  صلى الله عليه وسلم گێڕاویەتیەوە کەفەرموویەتی :   ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ)) أخرجه [البخاري 2/457] .

*واتە: هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان (ذي الحجة) ، وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم  تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

#دە_ڕۆژی_یەکەمى_مانگى_حاجیان #هەلێکى_زێڕینە_بۆ_موسڵمانان
#ذو_الحجة

#زنجیرەبابەت💙
🕋📿
شێخ صالح الفوزان حفظه الله دەفەرموێت:

ئێوە لە دە ڕۆژی پیرۆزدان ئەویش "دە ڕۆژی مانگی حاجیانە"
فەزڵ و چاکەیەکی گەورەی تێدایە
وە پاداشت گەلێکی زۆری تێدایە
هەوڵبدەن بەخشینی تێدا زۆۆر بکەن
چونکە ڕۆژانێکی پیرۆزن
کردەوەکردن تێیدا باشترە لە جیهادکردن لە پێناو خودا
بۆیە ئەو هەلە بقۆزنەوە
خودا منیش وئێوەش سەرکەوتوو بکات هەریەک بەو شێوەیەی خودا بۆی ئاسانکردووە بۆ چاکەکردن تێیدا.💌

#ذو_الحجة
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بزانە نەفست لەوانەیە کە اللّٰه ﷻ کڕیوێتی؟

م.ئارام خەلەکانی
..🕯
پێغەمبەری خواﷺ ئەفەرموێت
خو بگرن بەشەونوێژەوە...
ئەو شەونوێژە
ڕەوشت و مۆرکی پێوە ناسراوەی
صاڵیحەکانی پێش ئێوە بوو

صاڵیحێک نیە لە تەئریخی بەشەرییەتا
ئیللا شەوان شەونوێژی نەکردبێت..

ئەو شەونوێژە هۆکاری نزیک بونەوەتانە لە پەروەردگارتان، وەهۆکاری لێبونەوەی تاوانەکاتانەو ڕێگری دەکات لە تاوانکردن.


#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر 
#سورەتی_الملك
دوعای نوێژی بەیانی

(اللَّهُمَّ احْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ قَائِمَاً ، وَاحْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ قَاعِدَاً ، وَاحْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ رَاقِدَاً ، وَلاَ تُشْمِتْ بِـي عَدُوَّاً وَلاَ حَاسِدَاً ، اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ مِنْ كُلِّ خَيْرٍ خَزَائِنُهُ بِيَدِكَ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ كُلِّ شَرٍّ خَزَائِنُهُ بِيَدِكَ)

خودایە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە بە پێوەم ، وە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە دانیشتووم ، وە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە ڕاكشاوم ، وە بە گرفت و غەمی من دوژمن و چاولەسەربووانم خۆشحاڵا مەكە ، خوایە من داوای هەموو خێرێمت لێدەكەم كە خەزێنەكەی لە دەستی تۆ دایە ، وە پەنات پێ‌ دەگرم لە هەموو خراپەیەك كە خەزێنەكەی لە دەستی تۆ دایە.🤲🏻🤲🏻🤲🏻
نــوێــژی چـێــشـتــەنــگــاو

بەنوێژی تـــەوبەڪـــاران ناسراوە و
سونەتێڪے مـوئەڪەدەیە و خێری [360] جومگەی لاشەی ھەیە

فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو

🌿پێغەمبەریﷺفەرمویەتی:🌿
 🌸ڪـــەسێک پارێزگاری لەنوێژی چیشتەنگاو ناڪـــا مەگەر (الأواب )نـەبێت، (الأواب) واتە :زۆر گـــەڕانەوە بۆلای خوا🌸

ژمارەی رڪعاتەڪان له (2) رڪعات دەست پێ دەڪات ھەتا(8) رڪعات دەڪرێت هەروەك نوێژی ئاسایی

ڪاتەڪەی
بەنزیڪی (15)خولەك دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەڪات تاڪو نزیکەی (15) خولەك پێش بانگی نیوەڕۆ واتە:لەو نێوانە دەڪرێت
ئەبوهوریرە ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە ﷺ  دەیگێڕێتەوە كە فەرموویەتی

:(أقْرَبُ ما يَكُونُ العَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ ساجِدٌ، فأكْثِرُوا الدُّعاء)

نزیكترین كات كە مرۆڤ لەخوای گەورەوە نزیك بێت ئەو كاتەیە كەلەسجوددایە زۆر نزاو پاڕانەوەی تیادابكەن.

(ئیمامی موسلم)


#پڕۆژەی١٠٠فەرموودە
#فەرموودەی۳۰
✍️(#زنجیرە_باسی)
فەزڵوگەورەیی نۆیەمینی حاجیان (3)


*وەهەروەها هەر عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت لەپێغەمبەرەوە  صلى الله عليه وسلم گێڕاویەتیەوە کەفەرموویەتی : (ما من عمل أزكى عند الله عز وجل ، ولا أعظم أجراً من خير يعمله في عشر الأضحى ، قيل : ولا الجهاد في سبيل الله ؟ قال : " ولا الجهاد في سبيل الله عز وجل إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء) [رواه الدارمي 1/357] وإسناده حسن كما في الإرواء 3/398 .

*واتە:هیچ كارێك نییه‌ لای خوا پوخته‌تر بێت، وه‌ پاداشتیشی زیاتر بێت مرۆڤ بیكات له‌ ده‌ ڕۆژی سه‌ربڕیندا (مه‌به‌ست ده‌ ڕۆژی ذی الحجة)، وترا: جیهادیش له‌ پێناوی خوادا به‌و شێوه‌ نییه‌؟ فه‌رمووی: "نه‌ جیهادیش له‌ پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ ته‌نها پیاوێك نه‌بێت به‌ خۆی و سامانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رچوبێت بۆ جیهادو و به‌ هیچ شتێك نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌.

*ئەم بەڵگانە وجگە لەمانەش بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئەم دە ڕۆژە باشترن لەباقی ڕۆژانی ساڵەکە ، وتەنانەت لەدەڕۆژی کۆتایی ڕەمەزانیش .
بەڵام ئەوەی تێدایە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان لەدەشەوی ئەم مانگە باشترە چونکە شەوی قەدری تێدایە کەخێری لەهەزار مانگ زیاترە .
  تفسير ابن كثير 5/412

*دەی برای موسوڵمان دڵنیابە لەوەی کەفەزڵ وڕێزی ئەم دە ڕۆژە لەچەندان ڕوویەکەوەیە ، لەوانە  :
یەکەم : خوای پەروەردگار سوێندی پێیان خواردووە : حەتمەن سوێند خواردنیش نیشانەی گرنگی و گەورەییەتی لەلای خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  ﴿وَالْفَجْرِ (١) وَلَيَالٍ عَشْرٍ (٢)  ﴾
ابن عباس وابن الزبير ومجاهد وجگە لەوانیش لەسەلەف وخەلەف دەڵێت : مەبەست لێی دەی مانگی ذي الحجە .  ابن كثير : " وهو الصحيح " تفسير ابن كثير8/413.


#دە_ڕۆژی_یەکەمى_مانگى_حاجیان #هەلێکى_زێڕینە_بۆ_موسڵمانان
#ذو_الحجة

#زنجیرەبابەت💙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەربارەی ١٠ ڕۆژی مانگی نۆمینەی حاجیان

شێخ عثمان الخمیس
چه‌ن شه‌و بانگی كردووه‌‌
كێ داوایه‌كی هه‌یه‌
كێ پێویستیه‌كی هه‌یه‌
كێ ده‌یه‌وێ لێی خۆش بم
كێ ده‌یه‌وێ پێی ببه‌خشم
كێ
كێ...
به‌ڵام له‌و كاته‌ تۆ خه‌وتبوویت و بێئاگا بوویت...



#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤!
دوعای نوێژی بەیانی
(اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)

خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و شوكركردن و چاكێتی پەرستنت.🤲🏻🤲🏻🤲🏻
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
‏ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
” فَواللهِ ما أَعطاهُمُ اللهُ شيئا أحَب إليهم
ولا أقر لأعيُنِهِم من النظر إليهِ “

سوێند بە خوا خوا هیچ شتێكی نەداوە بە بەهەشتیەكان خۆشەویستر بێت لە لایان دڵ خۆشتربێت ‏بۆیان لە بینین و تەماشاكردنی خوای گەورە.‏

📚 السلسِلَة الصحيحَة: 755.

                
#پڕۆژەی١٠٠فەرموودە
#فەرموودەی۳۱
▫️خوشکان و برایان بۆ ئەم ٩ ڕۆژە گەورەیە زۆر پێویستان بەم کەناڵە هەیە بۆ دوعا کاریگەرەکان

https://www.tg-me.com/+48PipybUGFw5MzYy
https://www.tg-me.com/+48PipybUGFw5MzYy

(ڕەحمەتتان لێبێت بڵاوی بکەنەوە و خۆتان لەم خێرە بێبەش مەکەن)
✍️(#زنجیرە_باسی)
فەزڵوگەورەیی نۆیەمینی حاجیان (4)


*دووەم : پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵی پێ داوین کەباشترین ڕۆژەکانی دونیایە ، هەروەک پێشتر لەفەرموودە سەحیحەکە ئاماژەمان پێ دا .
*سێیەم :  پێداگری کردووە لەسەر کردەوەی چاک ئەنجام دان تیایدا: ئەوەش بەهۆی ڕێزی کاتەکەوە بەنیسبەت خەڵک بەگشتی یەوە ، وڕێزی جێگاکە ئەمەیان تایبەتە بەحاجیانی ماڵی خوداوە .

*چوارەم : فەرمانی کردووە بەوەی زۆر (سبحان الله ، والحمد لله ، والله ٲکبر)ـی تێدا بکرێت ، هەر وەک لەفەرموودەیەکدا لەعبداللەی کوڕی عومەرەوە خوا لێیان ڕازی بێت هاتووە ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد) . أخرجه احمد 7/224 وصحّح إسناده أحمد شاكر .
واته: هیچ ڕۆژانیك نییه‌ لای خوا گه‌وره‌تر بێت لای خوا و كرده‌وه‌ی تێیاندا خۆشه‌ویست تر بێت له‌م ده‌ ڕۆژه‌، ده‌ی زۆر (لا اله اله الله) و (الله‌ اكبر) و (الحمد لله) بكه‌ن .

*پێنجەم : ڕۆژ عەرەفەی تێدایە ،ئەو ڕۆژەی کەخودا دینی تێدا کامڵ کرد ، و ڕۆژووی ئەو ڕۆژە تاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە .

*شەشەم : هەر لەو دەڕۆژەدا ڕۆژی جەژنی قوربانی تێدایە کە گەورەترین ڕۆژە لەلای خودا خەڵک تیایدا کۆ دەبنەوە وحەجی تێدا ئەنجام دەدەن ، ئەم کۆبوونەوەیە لەهیچ ڕۆژانێکی تری ساڵدا بوونی نی یە و لەو ڕۆژەدا قوربانی کردن وئەنجام دانی فەریزەی حەج هەیە .

بۆیە بەڕاستی کاری چاک ئەنجام دان لەم دە ڕۆژەدا نیعمەتی خوایە بەسەر بەندەکانیەوە ، وبەندە ساڵح و چاکەکان نەبێت قەدری نازانن .
وە واجبە لەسەر موسوڵمان هەست بەم نیعمەتە گەورەیە بکات ، و ئەو فرسەتە لەدەست نەدات ، ئەوەش بەوە دەبێت لەم دە ڕۆژەدا زیاتر گرنگی بەکردەوەی چاکه بدات ، چونکە بەڕاستی ئەمە هەلە وڕەنگە جارێکی تر بەنیسبەت تۆوە دوو بارە نەبێتەوە و نەگەیتە ساڵی دابێ و مردن یەخەت بگرێت ومەجالت نەدات.

#دە_ڕۆژی_یەکەمى_مانگى_حاجیان #هەلێکى_زێڕینە_بۆ_موسڵمانان
#ذو_الحجة

#زنجیرەبابەت💙
ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا
ئەنجام بدرێن :
۱/ ئەنجامدانی هەموو كردەوەیەکی چاكە.
۲/ نوێژکردن لەکاتی خۆی و بە جەمەعات.
۳/ خێركردن و ماڵ بەخشین.
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: صەدەقەو ماڵ بەخشین لە پێناو خوای پەروەردگار تاوان دەكوژێنێتەوە و نایهێڵێ ، هەروەك چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوە و نایهێڵێ.

٤. ڕۆژووگرتن بەتایبەت ڕۆژی عەڕەفە.
خۆشەویستمات ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژووی عەڕەفە چاوەڕوان دەکەم خوای گەورە بیکاتە کەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو.
٥. زۆر وتنەوەی ئەم زیکرە (اللە اکبر ، اللە اکبر ، اللە اکبر ، لاإلەإلاالله اللە اکبر ، اللە اکبر وللە الحمد)
٦. خۆ ئامادەکردن بۆ قوربانی کردن.

#نۆمینەی_حاجیان
باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە:

﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾


(ڕەحمەتتان لێبێت بڵاوی بکەنەوە)
تا کەی قایلیت بەوەی دیلی شتە پڕوپووچەکان و تاوان بیت؛ لە کاتێکدا دوژمنەکانت کەڵبەکانیان دەرخستووە و چەقاندوویانەتە جەستە و پەلەکانت و، تۆش هێشتا خەریکی ڕابواردن و گەمەیت؟!

گەڕانەوە بۆ ژیانی پووچێتی و، نغرۆبوون تێیدا و لەبیرکردنی ئازارەکانی ئوممەت و، ڕوو وەرگێڕان لە برینەکانی کە هێشتا خوێنیان لێ دەچۆڕێت؛ خیانەتکردنە لە سپاردە مەزنەکەی ئوممەت کە تەنیا ئەمانەتپارێزان پێی هەڵدەستن.


#تەوبە(گەڕانەوە_بۆ_لای_خوا)
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر 
#سورەتی_الملك
دوعای نوێژی بەیانی
یارەبی لەم ڕۆژە موبارەکە دوعاکانمان قبوڵ بکەیت، ئەوەی لەدڵمانە بھێنە دی یارەب🤲
خەم وناخۆشێکانمان نەهێڵی،
شیفای نەخۆشەکانمان بدەیت،
بەر ڕەزامەندی خۆتمان بخەیت💙 اللهم ئامین یارب🤲🏻🤲🏻🤲🏻
2024/06/07 04:38:09
Back to Top
HTML Embed Code: